لە جەولەی چوارەم و كۆتایی پاڵەوانێتی ڤاڵسپار كە لە فلۆریدا لە ئەمریكا بەڕێوەچوو و كۆی خەڵاتەكانی زیاتر لە هەشت ملیۆن دۆلارە, ڤیكتۆر هۆڤلاندی نەرویژی توانی نازناوی پاڵەوانێتییەكە بۆ خۆی یەكلا بكاتەوە.
لە سێ جەولەی پێشوودا یاریزانە نەرویژییەكە لە هیچ كامیاندا لە پێشەنگی ریزبەندی نەبوو, بەڵام لە جەولەی كۆتایدا توانی چوار لێدانی ژێر رێژەیی 67 تۆماربكات, بەوەش كۆی لێدانەكانی گەیاندە 11.
لە بەرامبەردا جەستین تۆماسی ئەمریكی پلەی دووەمی بەدەست هێناو لە چوار جەولەدا 10 لێدانی ژێر رێژەیی هەبوو,
هاوكات جەیكۆب بردیجمان كە تا جەولەی سێیەم پێشەنگی ریزبەندی گرتبوو, بە 9 لێدانەوە بۆ پلەی سێیەم دابەزی, ئەمەش بەهۆی ئەو ئاستە خراپەی لە جەولەی كۆتایدا تۆماری كرد و تیایدا تەنیا دوو لێدای ژێر رێژەیی هەبوو.
ڤیكتۆر هۆڤلاند نازناوی پاڵەوانێتی ڤاڵسپاری بەدەستهێنا
